ئابووری

لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌ولێر و به‌غداد له‌ سه‌ر شه‌ش خاڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ڕێككه‌وتن

وه‌فدی‌ هه‌رێم به‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی‌ به‌غداد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ڕازی‌ ده‌بێت ‌

دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر كۆنوسێكی‌ شه‌ش خاڵی‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ڕێككه‌وتن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆنوسه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ ئیتیحادی‌, ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ كراوه‌.

له‌ خاڵی‌ یه‌كه‌مدا هاتووه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ یاسای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ عێراق, له‌ خاڵی‌ دووه‌مدا هاتووه‌ ڕێگا نه‌دان به‌نیشتنه‌وه‌ و فرینی‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانكانی‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌.

نوێنه‌رانی‌ به‌شی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاسمانی‌ و ئاسایش و سه‌لامه‌تی‌ فڕۆكه‌وانی‌ سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌بن به‌به‌رده‌وامی‌.

له‌ خاڵی‌ چواره‌مدا ئیداره‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ پابه‌ندكراون سیسته‌می‌ كرێی‌ فڕۆكه‌خانه‌ مه‌ده‌نیه‌كان جێبه‌جێ‌ بكه‌ن, له‌گه‌ڵ پێدان و ئاشكراكردنی‌ حساباتی‌ كرێی‌ نیشتنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كان و باجی‌ مانگانه‌ی‌ گه‌شتیاران.

له‌ خاڵی‌ پێنجه‌مدا هاتووه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خولی‌ مانگانه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رانی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

خاڵی‌ شه‌شه‌م تایبه‌ته‌ به‌دانانی‌ ڕێكخه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ بۆ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ بونی‌ ده‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە628