ئابووری

رێژه‌ی‌ بێكاری‌ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌و له‌ 7% وه‌ بووه‌ به‌ 15%

به‌راورد به‌ ساڵانی‌ به‌ر له‌ قه‌یرانی‌ دارایی، بێكاریی‌ له‌ هه‌رێم دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌، به‌ جۆرێك له‌ ساڵانی‌ 2013 و 2014 ده‌دا ڕێژه‌ی‌ بێكاریی‌ نزیكه‌ی‌ 7% بووه‌ به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و نزیكبوه‌ته‌وه‌ له‌ 15% ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ 47% ی‌ هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ خۆری‌ حكومه‌تن و53% ی‌ هاوڵاتیانیش له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت یاخود خاوه‌نی‌ ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆن.

ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ دانیشتووی‌ پارێزگای‌ دهۆكه‌ ، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانیان له‌م مه‌یدانی‌  كرێكارانه‌ كارده‌كات ده‌كات، به‌ڵام قه‌یرانی‌ دارایی‌ ئه‌وه‌شی‌ نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌ گیرفانی‌ به‌تاڵه‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌گیرفانی‌ به‌تاڵ ده‌ڕۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، كرێكارانی هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه‌ بێكاری‌ ژیانی‌ لێ تاڵ كردوون.

مه‌یدانی‌ كرێكاران له‌ سلێمانی‌ جمه‌ی‌ دێت له‌ كرێكار و بێكارییش به‌جۆرێك باڵی‌ كێشاوه‌ به‌سه‌ریاندا، ژیانی‌ سه‌ختكردوون.

به‌راورد به‌پێش قه‌یرانی‌ دارایی‌ ئاماری‌ بێكاری‌ دووهێنده‌ زیادیكردووه‌، ئاماره‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن، له‌ ساڵانی‌ 2013 و 2014 ده‌دا ڕێژه‌ی‌ بێكاریی‌ نزیكه‌ی‌  7% بووه‌ به‌لاَم ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و نزیكبوه‌ته‌وه‌ له‌ 15%.

له‌47%ی‌ هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ خۆری‌ حكومه‌تن و له‌ 53% ی‌ هاولاَتیانیش له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت یاخود خاوه‌نی‌ ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆن، زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ شكستخواردووی‌ حكومه‌تی‌ ماوه‌بۆدرێژكراوه‌، هه‌رێم قه‌یرانی‌ دارایی‌ ژیانی‌ ته‌واوی‌ هاوڵانیانی‌ سه‌ختركردوه‌، ئه‌وه‌تا مووچه‌ خۆران سێ مانگ جارێك چاره‌كه‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن و كاسبكار و كرێكارانیش له‌ مانگێكدا ڕۆژێك كاریان ده‌ست ناكه‌وێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە560