ئابووری

روسیا: له‌ 21 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری سه‌ر عێراق خۆش بووین

جێگری وه‌زیری دارایی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا له‌ 140 ملیار دۆلار قه‌رز خۆش بووه‌ كه‌ 21 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان له‌سه‌ر عێراق بووه‌.

سێرگی ستورشاك له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، زۆرینه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤێت و به‌ دیاریكراویش له‌ نێوان په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ساڵی 1991 بووه‌.

جێگری وه‌زیری دارایی روسیا، ده‌شڵێت 9 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار قه‌رزیان له‌سه‌ر سوریا و 4 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قه‌رزیان له‌سه‌ر جه‌زائیر سڕیوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە899