ئابووری

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: هه‌فته‌ی‌ داهاتوو گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2018 ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران گفتوگۆكانی‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 ده‌ستپێبكاته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند، تێبینییه‌كانی‌  هه‌ردوو پێكهاته‌ی‌ كورد و سوننه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێناچێت هه‌فته‌ی‌ داهاتووش بتوانرێت پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ په‌سه‌ندبكرێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە465