ئابووری

نوێنه‌رانی‌ به‌سره‌ داوای‌ جێگیركردنی‌ بودجه‌ی‌ پترۆ دۆلار ده‌كه‌ن له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا

نوێنه‌رانی‌ به‌سره‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌گه‌ر پشكی‌ پترۆ دۆلاری‌ به‌سره‌ له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا جێگیر نه‌كرێت، بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن ‌و ده‌نگ به‌ بودجه‌ ناده‌ن.

عه‌بدولسه‌لام مالكی‌ نوێنه‌ری‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، پارێزگاكه‌ نزیكه‌ی‌ 20 ترلیۆن دینار بودجه‌ی‌ پترۆ دۆلاری‌ هه‌یه‌   حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ به‌سره‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

سۆمه‌رییه‌ نیوز له‌ زاری‌ مالكییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 80ی‌ داهاتی‌ عێراق له‌ پارێزگای‌ به‌سره‌وه‌ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ به‌غداده‌وه‌ فه‌رامۆش كراوه‌.

وتیشی‌: ئه‌گه‌ر له‌ یاسای‌ بودجه‌دا پشكی‌ پترۆ دۆلاری‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ جێگیر نه‌كرێت ‌و حكومه‌ت پابه‌ند نه‌كرێت به‌خه‌رجكردنی‌، نوێنه‌رانی‌ به‌سره‌ بایكۆتی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە531