ئابووری

كه‌لار: تادێت گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت

كه‌لار: به‌هۆی‌ بێ بازاڕییه‌وه‌ به‌شێك له‌ دوكانه‌كان داخراون‌

به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی و  قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌بووه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران رووبه‌رووی‌  هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردوه‌ته‌وه‌ تادێت ره‌وشی‌ هاوڵاتیان خراپترده‌بێت.

له‌ كه‌لار، به‌هۆی‌ بێ بازاڕییه‌وه‌ چه‌ندین دوكان داخراون و له‌ چه‌ند ته‌لارێكی بازرگانیش به‌ لافیته‌ نوسراوه‌ بۆ كرێ به‌ڵام كه‌س لێیان ناپرسێت.

شاره‌زایه‌كی‌ ئابوریش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات داخستنی‌ ته‌لار و هه‌ڕاجكردنی‌ كاڵاكانیان سه‌لمێنه‌ری‌ شكستی‌ ئیداره‌ و حكومڕانی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ و ده‌شڵێت: له‌ ڕووی‌ ئابوریه‌وه‌ به‌واتای مایه‌پووچ بوون دێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە232