ئابووری

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌: وردبینیمان بۆ ناوی‌ مامۆستایان و پزیشكان بۆ مووچه‌ ده‌ستپێكردوه‌

عه‌بادی‌: 30% دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌خۆرن ئه‌وه‌ش نا مه‌نتقیه‌‌

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند, به‌دواداچون بۆ ژماره‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن, وتیشی‌, ئه‌و هه‌موو موچه‌خۆره‌ی‌ له‌ هه‌رێم موچه‌ی‌ بۆ كراوه‌, بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ وه‌لائی‌ حزبی‌ بووه‌. 

عه‌بادی وتی؛ هه‌رێمی‌ كوردستان پێمان ده‌ڵێ بایۆمه‌تریم كردووه‌, به‌ڵام زانیاریه‌كانمان شتێكی‌ دیكه‌یه‌و پێویستیی‌ به‌وردبینی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌, ئایا ئه‌و بایۆمه‌ترییه‌ی‌ ئه‌وان باسی‌ لێوه‌ ده‌كه‌ن ڕاستیه‌, ئایا ئه‌و ژمارانه‌ی‌ باسی‌ لێ ده‌كه‌ن ڕاستیه‌, جیاوازییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌و ژماره‌یه‌ی‌ لای‌ ئێمه‌یه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ ئه‌وان باسی‌ ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ڕێوشوێنی‌ تایبه‌تیی‌ و وردبینی‌ هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبكه‌ین به‌ هه‌ر شتێك له‌و باره‌یه‌وه‌, ناشڵێین ده‌بێت وردبینی‌ بۆ هه‌مووی‌ بكه‌ین ئه‌و كات ده‌ستپێبكه‌ین, وردبینی‌ مامۆستایان و پزیشكانمان هێزه‌ ئه‌منیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان ده‌ستپێكردوه‌, پشتبه‌خوا هه‌ر كه‌ ته‌واو بوو ده‌ستده‌كه‌ین به‌خه‌رجكردنی‌, نامانه‌وێت زۆر به‌ به‌ربڵاوی‌ پاره‌ سه‌رف بكه‌ین, چونكه‌ گه‌نده‌ڵیه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌و له‌ناو هه‌رێمیش ئه‌و بابه‌ته‌ به‌جدیی‌ باسی‌ لێ ده‌كرێت, چونكه‌ هه‌ندێك هه‌یه‌ چه‌ند موچه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌, شتێكی‌ نا مه‌نتیقیه‌ هه‌رێم ده‌ڵێت ملیۆن و 400 هه‌زار موچه‌خۆرمان هه‌یه‌, ئه‌وه‌ش مانای‌ وایه‌ 30%ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌خۆرن, ئه‌وه‌ش پێویستیی‌ به‌پیاچونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌, من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی‌ كراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حزبی‌ و به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ هاوڵاتی‌ بوه‌ بۆ لایه‌نی‌ سیاسی‌ و وه‌لائی‌ حزبی‌.     


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە15087