ئابووری

ئه‌مازۆن بووه‌ دووه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیای ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان

كۆمپانیای ئه‌مازۆنی‌ ئه‌مریكی، پێش كۆمپانیای ئه‌لفابێتی گوگڵ كه‌وت ‌و ڕیزبه‌ندی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌رگرت.

پشكه‌كانی ئه‌مازۆن له‌ بۆرسه‌ی نیویۆرك به‌ڕێژه‌ی 7%2 زیادیكردوو به‌های پشكه‌كانی له‌كاتی‌ داخستنی بازاڕدا گه‌یشته‌ 768 ملیار دۆلار، هاوكات به‌های پشكه‌كانی ئه‌لفابێت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت چوار دابه‌زین، به‌وه‌ش به‌های پشكه‌كانی بۆ 761 ملیار دۆلار دابه‌زین، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌مازۆن پێش ئه‌لفابێت كه‌وت.

هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و گۆڕانكارییه‌، سێ ملیار دۆلار چووه‌ سه‌ر سامانی جێف بیزۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مازۆن كه‌ له‌ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی جیهانه‌و له‌سه‌دا 17ی پشكه‌كانی ئه‌مازۆنی هه‌یه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مریكی له‌ ئێستادا به‌های پشكه‌كانی 889 ملیار دۆلاره‌و یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە388