ئابووری

وەزیری نەوتی عێراق سەردانی توركیا دەكات

بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بە رێگەی بەندەری جەیهانەوە ، وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی سەردانی توركیا دەكات.

بە پێی زانیارییه‌كان لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا، جەبار لعێی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ‌ دەكات.

لە روونكردنەوەیەكدا، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاندووە وەزیری نەوت، جەبار لعێبی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لەسەر بانگهێشتی وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی قەبارەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری وزە، سەردانی توركیا دەكات.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا، جەبار لعێبی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق كە هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا، لعێبی داوا لە كۆمپانیا توركییەكان دەكات بە ئامانجی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە راگەیەنراوە و كاری پەرەپێدان بە كەرتی نەوت روو لە عێراق بكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە212