ئابووری

"بودجه‌ به‌ بێ كورد په‌سه‌ند ده‌كرێت"

په‌رله‌مانتارێك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه‌ په‌رله‌مان ده‌توانێت بودجه‌ به‌ بێ‌ كورد په‌سه‌ند بكات.

ئه‌حمه‌د جبوری‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی‌ سۆمه‌رییه‌ نیوز، رایگه‌یاند: پێده‌چێ له‌ دانیشتنی‌ داهاتوودا بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ (2018) به‌ بێ كورد په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ فشار بخاته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ كه‌ ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كان بن، هه‌روه‌ها لیسته‌كانی‌ تر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بونیان هه‌بێت.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت، بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ به‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێـت و تێده‌په‌ڕێنرێت.

جبوری‌ ده‌ڵێ‌: سه‌رباری‌ سوربوونی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد بۆ جێبه‌جێكردنی‌، به‌ڵام بوونی‌ پشكی‌ له‌ 17%ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جێگیركردنی‌ له‌ بودجه‌دا بووه‌، به‌ به‌شێك له‌ رابردوو.

جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رابردوودا جێگیركردنی‌ له‌ 17%ی‌ بودجه‌ بۆ كورد موجامه‌له‌كردنی‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد بووه‌، ئه‌و پاره‌شی‌ كه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌چوه‌ و چوه‌ته‌ گیرفانی‌ به‌رپرسه‌كانه‌وه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە621