ده‌سته‌ی نه‌زاهه چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له 2017 دا ئاشكرا ده‌كات
حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به ژماره و داتا چه‌ند دۆسیه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی باڵای داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئاشكراكرد كه له ساڵی 2017دا ڕِه‌وانه‌ی دادگایان كردووه‌و بڕێكی زۆر پاره‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
گرنگترین دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی له 2017 دا:
* 18 به‌رپرس به پله‌ی وه‌زیر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون
* 483 كه‌س له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تیان ئاراسته كراوه
* 50 ملیار و 130 ملیۆن و 926 هه‌زار و 753 دینار له دۆسێكانی گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
* هه‌شت هه‌زار و 537 دۆسێی سزادان بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه
* ده‌سته‌ی نه‌زاهه 20 هه‌زار و 880 هه‌واڵ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی پێگه‌یشتووه
* له‌و ژماره‌یه 16 هه‌زار و 180 دۆسیه‌ی تاوتوێكراون و به ئه‌نجام گه‌یه‌نراون
* ده‌سته‌ی نه‌زاهه زیاتر له 132 ملیار دیناری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت
* ده‌سته‌ی نه‌زاهه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له 41 ملیار دیناری دیكه‌دایه بۆ ده‌وڵه‌ت
* ده‌سته‌ی نه‌زاهه داوای هاوكاری له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
خوێندراوەتەوە715