ئابووری

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌: پشكی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 دا به‌پێی‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوان دانراوه‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند پشكی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 دا به‌پێی‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوان دانراوه‌.

عه‌بادی‌ له‌میانی‌ ئاماده‌بوونی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 ڕایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێـت له‌ دابه‌شكردنی‌ داهاتدا یه‌كسانی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ هه‌بێت.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانیدا  سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و نوێنه‌ری‌ پارێزگا تازه‌ ئازادكراوه‌كان و نوێنه‌ری‌ پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كانی‌ نه‌وت  كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ی‌ پترۆ دۆلاریش  عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاند، هیچ رێگرییه‌ك نیه‌ بۆ  پێدانی‌ پاره‌ی‌ پیترۆ دۆلار به‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك، عه‌ماره‌، به‌سره‌، واست و ناسریه‌.

 داواشی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد له‌ناو پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌دا  ته‌رخانكردنی‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ پترۆ دۆلار جێگیر بكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2167