راپۆرتێك له‌باره‌ی كاری لیژنه‌كانی وردبینی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
لیژنه‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پلاندانانی هه‌رێم گه‌یشته هه‌ولێر. لیژنه‌ی وردبینی له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش له سلێمانی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بوو.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌پاره‌ی موچه‌ی حكومه‌تی عێراق دابه‌شكرا به‌بێ سیستمی پاشكه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاری وردبینی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندورستی، لیژنه‌یه‌كی نوێ له‌به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێر بۆ ودربینیكردنی لیستی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پلاندانان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم به KNN ڕاگه‌یاند حكومه‌ت عێراق بڕیاریداوه به زیادكردنی لیژنه‌كان و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان، له پێناو خێراكردنی كاری لیژنه‌كانی وردبینیكردن له لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
بۆ رۆژی دووه‌میش لیژنه‌ی وردبینیكردن له لیستی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له سلێمانی به‌رده‌وام بوو بڕیاره كاره‌كانیان له ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك هه‌فته‌دا كۆتایی پێبهێنن ، میكانیزمی وردبنیكردنه‌كه‌ش به وه‌رگرتنی لیستی موچه و ناونیشانی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌ستپێكردووه له‌گه‌ڵ به‌راوردكردنی به ساڵانی پێشوو.
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید, وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند, له به‌دواداچونێكیاندا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم دڵنیای كردونه‌ته‌وه كه هه‌ر كاتێك موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌پاره‌ی موچه‌ی حكومه‌تی عێراق دابه‌شكرا به‌بێ سیستمی پاشكه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: موچه‌كه‌ی به‌غدا كه ناردویه‌تی موچه‌ی ته‌واوه‌و پاشكه‌وت كرا‌و نیه.
خوێندراوەتەوە1406