ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 كرد
سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به KNN راگه‌یاند، پاش ده‌ستپێكردنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆیه فراكسیۆنه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقیه‌كان دانیشتنه‌كه‌یان جیهێشت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه فراكسیۆنه كوردییه‌كان تێبینیان له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه هه‌یه به تایبه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له 17%و بۆ 12،65% هه‌روره‌ها سوننه‌كانیش داواده‌كه‌ن بڕه پاریه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه سوننه نشینه‌كان ته‌رخان بكرێت كه به‌هۆی شه‌ری داعشه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
خوێندراوەتەوە566