بانكی نێودەوڵەتی داوای كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە عێراق دەكات
بانكی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت: سەدان هەزار موچەخۆی زیادە لە عێراقدا هەیە و بوەتە بارگرانی لەسەر حكومەت، داواش لە بەغدا دەكات گرنگیی بەكەرتی تایبەت بدات.
یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق، لە راپۆرتێكدا بۆ حكومەتی بەغداد، نیگەرانیی بانكەكەی راگەیاندوە سەبارەت بەزۆریی ژمارەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی كەرتی گشتی.
بانكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە داوە، بوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر لە دامودەزگاكانی حكومەتدا، بارگرانییەكی زۆری لەسەر بودجە و سامانی گشتی دروستكردوە.
داواشی لە عێراق كردوە، ژمارەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی كەرتی گشتی كەمبكاتەوە و لە بەرامبەردا گرنگیی زیاتر بە كەرتی تایبەت بدات.
نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی جەختی لەوە كردوەتەوە، گرنگیدان بە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و دروستكردنی هاوبەشی لە نێوان هەردوو كەرتەكەدا، دەبێتە هۆی بوژانەوەی عێراق و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی دەوڵەت.
خوێندراوەتەوە1209