هه‌رێم: وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای مه‌رزی سه‌یرانبه‌نیان كرد
نوێنه‌ری ده‌روازه‌كانی عێراق: ده‌روازه‌كان پێویستیان به‌كاری زیاتره بۆ به نێوده‌وڵه‌تیكردنیان
وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عێراق كه نوێنه‌ری 10 وه‌زاره‌تی له خۆگرتبوو سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای مه‌رزی سه‌یرانبه‌نیان كرد له قه‌زای پێنجوێن و بڕیاره ڕاپۆرتی خۆیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن سه‌باره‌ت به نێوده‌وڵه‌تیكردنی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن و كیلێ.
به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه‌ش ده‌ڵێن به نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانی بواری بازرگانی و گه‌شتیاری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
كاتژمێر 5 به‌ره‌به‌یان وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق كه نوێنه‌ری 10 وه‌زاره‌تی له‌خۆگرتبوو له‌ڕێی فڕِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌یشتنه هه‌رێم, دوای پشویه‌كی كورت به‌ره‌و قه‌زای پێنجوێن به‌ڕیكه‌وتن.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی عێراق مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن بوو, كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ده‌كرێت.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی مه‌رزه‌كه، لیژنه‌كه ڕایانگه‌یاندن كاره‌كانی ئه‌و ده‌روازه‌یه له ئاستێكی مامناوه‌ندایه و پێویستی به كاری زیاتر‌و هه‌نگاوی جدی تره بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بكرێت به نێوده‌وڵه‌تی.
بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غداد وه‌فده باڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراق ڕاپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی هه‌ردوو ده‌روازه‌كه و سوده ئابوریه‌كان و لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حه‌یده‌ی عه‌بادی بكه‌ن.
به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن به‌گرنگیه‌وه باس له‌هه‌نگاوی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ده‌روازه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بواری گه‌شتیاری و بازرگانی په‌ره پێده‌دات و ده‌رفه‌تی كاریش بۆ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
ده‌روازه‌ی سنوری سه‌یرانبه‌ن له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕه‌سمی پێدراوه‌و ڕۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگرو كرێكار كار له ده‌روازه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنوریی سه‌یرانبه‌ن و كێلێ بین, بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاری كێشه و گرفته‌كانیان بین و بخرێنه چوارچێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی گومرگی و ڕێوشوێنه یاساییه‌كان تیایاندا جێبه‌جێ بكرێت.
كاری لیژنه‌كه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ده‌روازانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ده‌كرێت ببنه ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی یان نا, چونكه ئه‌م ده‌روازانه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌سمین, به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بزانین ئایا سودی ئابوریی چیه‌و ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه ناوه‌وه چین و كواڵیتیان چۆنه, به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ل برایانی پارێزگای سلێمانی ڕاپۆرتی خۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدرێت.
خوێندراوەتەوە694