دوایین زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت توانای پێدانی موچه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوویان نیه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست KNN كه‌تووه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند وه‌زاره‌تێكدا ڕاگه‌یاندووه تائێستا هیچ بڕه پاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدانیه بۆ دابینكردنی موچه‌ی مانگی مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردوو.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی رونیكردوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هیچ ته‌مویلێكی بۆ نه‌كردون تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابینبكرێت، چونكه تائێستاش پاره له‌ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندایه.
حكومه‌ت هه‌رێم له 2017دا ته‌نها نۆ چاره‌موچه‌ی به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكردووه و بڕیاربوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 وه‌زاره‌ته‌كانی ڕابگه‌یاندایه، به‌ڵام تائێستا راینه‌گه‌یاندووه.
خوێندراوەتەوە12063