داهاتی مه‌زری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومركی پارێزگای سنه ئاشكرایكرد، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سنوریی باشماخ له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه.
به‌ختیار ره‌حمانی پور له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له شاری مه‌ریوان وتی: له 21ی ئاداره‌وه تاوه‌كو 21ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌به‌های 655 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی باشماخ له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا كراوه.
به‌ختیار ره‌حمانی پور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی باشماخدا، به‌رێژه‌ی 20% زیادی كردوه.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سنه، ده‌روازه‌ی باشماخ له ڕووی ترانزێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئێران له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، به‌به‌های 3 ملیار و 115 ملیۆن دۆلار كاڵا و شتومه‌ك به‌شێوه‌ی ترانزێت له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
خوێندراوەتەوە1034