عێراق په‌ره به‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك ده‌دات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی ئیمزاكردووه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی جدیدی ڕاگه‌یاندووه, وه‌زیری نه‌وت ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی ئیمزاكردووه.
ڕاشیگه‌یاند, ئه‌ركی ئه‌و كۆمپانیایه, ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌و ڕووپێویی پێویسته بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك و زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ 750 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند, به‌م زووانه وه‌زیری نه‌وت ده‌چێته توركیا‌و چاوی به‌هاوتا توركیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كراوه له‌به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه.
هاوكات داوای له‌كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان كرد به‌شداریی بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی نوێی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك.
خوێندراوەتەوە612