نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
بەر لە راپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی خاوی برێنت به 68 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی خاوی برێنت به 69 دۆلار و 49 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 69 دۆلار و 60 سه‌نت.
به‌یانی ئه‌مڕۆش به 69 دۆلار و 09 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و له كاتژمێر 08:45 خوله‌كه‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.73 به‌رزبوویه‌وه و به 68 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوکات نرخی خاوی خاوی تێكساس به 63 دۆلار و 19 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) له مانگی رابردوودا به به‌راورد به مانگی پێشووتری 42 هه‌زار به‌رمیل زیادبكردووه و، گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن و 420 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وتی ئۆپیك له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت به به‌راورد به مانگی تشرینی دووه‌می 2017 رۆژانه 400 هه‌زار یه‌رمیل زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته 97 ملیۆن و 490 هه‌زار به‌رمیل.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن شانده‌كانی رووسیا و ئۆپێك كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆببنه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مركا ده‌كه‌ن.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌بێت كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕوی بكاته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه نرخی خاوی برێنت له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه له‌نێوان 68 دۆلار و 66 سه‌نت بۆ 68 دۆلار و 74 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و، ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 68 دۆلار و 50 سه‌نت بۆ 68 دۆلار و 58 سه‌نت.
خوێندراوەتەوە344