زانیاری نوێ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌كه‌ی به‌غدا
هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی وردبینی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و دوای وردبینیه‌كه موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
له‌و باره‌وه
له‌وباره‌وه ڤیان محه‌مه‌دبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی وردبینی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له به‌غداوه دێته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له لیستی موچه‌خۆراندا بكه‌ن.
وتیشی: دوای ته‌واو بوونی وردبینیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
محه‌مه‌دبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو وردبینیه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە16086