وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی دارایی بۆ خه‌رجی و داهاتی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكان ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 پاداشت و هاوكاری فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گرێت
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕێنمایی دارایی بۆ فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رده‌كات و پاداشت و هاوكاری فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گرێت و فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان ناتوانن داهاته‌كانیان بۆ خۆیان خه‌رجبكه‌ن.
به‌پێی گشتاندنه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی داموده‌زگاكان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خه‌رجی تر.
داواشكراوه هه‌ر گرێبه‌ست و كڕینی پێداویستیه‌كی تر كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت پێشتر ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌ربگیرێت و به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌ت پاره‌كه‌ی خه‌رجناكات.
له به‌شێكی تری گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه ڕاگرتنی سه‌رجه‌م پاداشت و هاوكارییه‌كان جگه له به‌خشینی به‌رده‌ست وه‌زیره‌كان و هه‌روه‌ها نابێت هیچ خه‌رجكردنێك له‌سه‌ر داهاته ناوخۆییه‌كانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانیان بكرێت كه به‌پێی یاسا داهاتی خۆیان بۆ خۆیانه.
له كۆتایی گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه هیچ فه‌رمانبه‌رێك بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ پابه‌ندبونێكی دارایی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ.
خوێندراوەتەوە2840