نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی سه‌دا دوو پۆینت دوو به‌رزبۆوه‌و گه‌یشته 69 دۆلار.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانیه‌كان، ئێواره‌ی دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 69 دۆلار و 28 سه‌نتدا جێگیربووه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه له مانگی ئایاری 2015ه‌وه تۆماركرابێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساسیش به ڕێژه‌ی سه‌دا دوو پۆینت 8 به‌رزبوه‌ته‌وه‌و گه‌یشتوه‌ته 63 دۆلار و 57 سه‌نت، له كانونی یه‌كه‌می 2014ه‌وه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته.
شاره‌زایان، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ڕێككه‌وتنی روسیا و ئۆپیك ده‌گێڕننه‌وه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هه‌روه‌ها شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ نرخی نه‌وت دابه‌زێته‌وه.
هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له 69 دۆلاردا جێگیربووه، به‌ڵام ئاشكراكردنی داتای هه‌فتانه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا كه سه‌به‌ی ئاشكراده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه دروستده‌كات.
خوێندراوەتەوە1083