دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس ده‌كات
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس بكات كه كۆتایی ئه‌م مانگه له‌سه‌یرانگای داڤۆس له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ساره هه‌كابی سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌مو هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رانی جیهان سه‌باره‌ت به ئه‌جێنداكه‌ی كه ناوی لێناوه ئه‌مریكا یه‌كه‌م.
وتیشی: تره‌مپ ده‌یه‌وێت په‌ره به‌سیاسه‌ته‌كانی به‌هێزكردنی بواره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ كرێكاران بدات.
خوێندراوەتەوە410