سلێمانی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داهاتی فرۆشگای خوێندنگه‌كان كه‌میكردووه
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: داهاتی فرۆشگا‌كان به‌هۆی بایكۆته‌وه 2 ملیار دینار كه‌میكردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ڕایده‌گه‌ینن به‌هۆی به‌كرێنه‌گرتنی فرۆشگای خوێندنگاكه‌نه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانیان كێشه‌ی زۆریان بۆ دروستبوه له دابینیكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنگاكانیان, به‌رێوبه‌ری ژمێریاری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت له سبه‌ینێوه داهاتی فرۆشگا‌كان به‌سه‌ر خوێندنگاكاندا دابه‌شده‌كرێت...
قه‌یرانی دارایی وایكرد ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دارایی خوێندنگه‌كان فرۆشگاكانیان بێت كه بتوانن ساڵانه به پاره‌ی ئه‌و فرۆشگایانه, پێداویستی خوێندنگه‌كانیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام بایكۆتی مامۆستایان وایكردووه فرۆشگه‌كانیش ڕه‌واجیان نه‌مێنێت, هاوڵاتیان ترسیان هه‌بێت له به‌كرێگرتنیان.
به هۆی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، ساڵی رابردوو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه فرۆشگاكانیان به كرێ وه‌رگرتبوو مایه‌پوچبوون, به‌وهۆیه به‌شێكی زۆریان ئاماده‌نه‌بوون جارێكی تر ئه‌مساڵ فرۆشگا‌كان به‌كرێ بگرنه‌وه, به‌مه‌ش داهاتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌بڕی زیاتر له دوو ملیار دیناری كه‌میكردووه...
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان په‌نایان بۆ كه‌سوكاری خوێندكاران بردووه, به‌هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی فرۆشگا‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌ر خوێندگاكاندا دابه‌شنه‌كراوه و وا بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه دابه‌شكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ده‌ستپێبكات...
خوێندراوەتەوە767