سلێمانی: تادێت ڕێژه‌ی بێكاری ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی هه‌زار كۆمپانیا كاره‌كانیان وه‌ستاوه و دوو هه‌زار كۆمپانیاش چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم, ئه‌مه‌ش زیاتر له ده هه‌زار كه‌سی بێكاركردووه, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار له سلێمانی ده‌ڵێت كه‌رتی تایبه‌ت كه‌مترین كرێكاری خۆماڵی ده‌خاته سه‌ر كار هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كرێكارانی بیانی به پاره‌یه‌كی كه‌متر كارده‌كه‌ن.
له‌ناو بازاڕی سلێمانین و لای ئه‌و كرێكارانه‌ین كه له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه له ماڵ دێنه ده‌ره‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن, هیچ كارێك نییه بیكه‌ن.
كاوه حه‌مه‌ئه‌مین،دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاییه، ماوه‌ی 25 ساڵه به‌به‌رده‌وامی بۆ په‌یداكردنی كرێی مانگێكی خانوو به‌هۆی بێكارییه‌وه ڕۆژانه له هه‌ڵه‌بجه‌وه دێته سلێمانی، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه‌ك هیچ كارێكی ده‌ست ناكه‌وێ, به‌ڵكو كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه هاوڕێكانی كرێی ته‌كسیه‌كه‌ی ده‌ده‌نێ چونكه پاره‌ی پێ نییه.
سیڤه‌ر و نه‌شوان, هاوشێوه‌ی هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێكارن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن, هیچ كارێك نه‌ماوه كه بیكه‌ن هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاری بیانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئێستا له كوردستان كارده‌كه‌ن.
ئێستا ڕێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتوه‌ته 15% و بێكاریش بۆ له 14 % به‌رزبوه‌ته‌وه, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار له سلێمانی ده‌ڵێت كه‌رتی تایبه‌ت كه‌مترین كرێكاری خۆماڵی ده‌خاته سه‌ر كار هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كرێكارانی بیانی به پاره‌یه‌كی كه‌متر كارده‌كه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان تۆماركردوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار
ساڵی 2015 / 509 كه‌س
ساڵی 2016/ 226 كه‌س
ساڵی 2017/ 194 كه‌س
كۆی گشتی/ 929 كه‌س
كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 30 كه‌س بووه:
تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات, وه‌ك هاوڵاتیان ده‌ڵێن حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێك نادات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیانیان به‌ڵكو ته‌نیا, هه‌وڵێك كه ده‌یدات مانه‌وه‌یانه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ئیتر بۆیان گرنگ نییه هاوڵاتییه‌كانیان چۆن و به چ شێوازێك ده‌ژین.
خوێندراوەتەوە385