په‌روێزخان: له ساڵێكدا زیاتر له شه‌ش هه‌زار تانكه‌ر به‌نزین و گازوایل هاورده‌كراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێت: له ماوه‌ی ساڵێكدا له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه زیاتر له شه‌ش هه‌زار تانكه‌ر به‌نزین و گازوایل هاورده كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 29 تانكه‌ریان به‌هۆی خراپی كواڵیتییه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له 2017 دا 68 ملیۆن دینار بووه.
خوێندراوەتەوە509