ئابووری

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ نه‌وتی به‌ پاره‌ی پێشوه‌خت فرۆشتووه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و حكومه‌ت وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت ناده‌نه‌وه‌‌

فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچوون بۆ فرۆشتنی نه‌وت به‌ پاره‌ی پێشوه‌خت ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ڵێت زانیاری لای وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت لای ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازه‌..

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ پاره‌ی پێشوه‌خت فرۆشتویانه‌، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت زانیاریه‌كان لای وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان.

دوای ئه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانیش ده‌كات، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ته‌نها دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ پێشوه‌خت پاره‌ی نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌، ده‌شڵێت زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ لای ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازه‌ و كۆمپانیاكان مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان لایه‌نی سێیه‌م كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌زگا چاودێرییه‌كانه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كان بزانن، ئه‌گه‌رنا له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2061