حكومه‌تی عێراق نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئێران ده‌ستپێده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند، ڕۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ڕه‌وانه پاڵاوگه‌ی كرماشان ده‌كرێت.
هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوان عێراق و ئێراندایه كه مانگی ڕابردوو ئیمزاكرا بۆ هه‌نارده‌كرنی نه‌وتی كه‌ركوك، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ڕۆژانه عێراق 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ئێرانیش هه‌مان بڕه نه‌وت له باشوره‌وه ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.
خوێندراوەتەوە1041