سعودیه: به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌وه قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه
سعودیه: به‌فه‌رمانێكی شاهانه مانگانه به‌بڕی 267 دۆلار قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نییه‌وه به فه‌رمانێكی پاشای سعودیه فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی مانگانه به بڕی 267 دۆلار قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه.
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه له فه‌رمانێكی شاهانه‌دا بڕیاریدا مانگانه و بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌زار ریاڵی سعودی كه ده‌كاته 267 دۆلاری ئه‌مریكی بدرێته فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی.
شای سعودیه فه‌رمانیشیداوه بڕی هه‌زار و 335 دۆلار به‌و سه‌ربازانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بدرێت كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی یه‌مه‌نن، هه‌روه‌ها بڕیاریشدا به زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران به‌رێژه‌ی 10%.
هه‌روه‌ها مانگانه 133 دۆلاری تر به خانه‌نشینان و ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری خێزان ده‌یانگرێته‌وه ده‌درێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
له به‌شێكی تری فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و بڕیاره به‌هۆی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه له‌و دۆخه‌ی به‌هۆی رێكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ئابوری دێت كه بوه‌ته هۆی سه‌ختبوونی ژیانی چه‌ند چینێكی كۆمه‌ڵگا..
خوێندراوەتەوە884