ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان: داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوو زیاتر له 663 ملیۆن دۆلار بووه
هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردوو له ڕێگه‌ی بۆریه‌وه 9 ملیۆن و 440 هه‌زار به‌رمیل بووه
مانگی رابردوو هه‌رێمی كوردستان 10 ملیۆن و 510 هه‌زار و 120 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 663 ملیۆن دۆلاربووه...
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆشه‌ی ئابوری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رێمی كوردستان مانگی 12ی ساڵی رابردوو له رێگه‌ی بۆریه‌وه 9 ملیۆن و 440 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كردووه، و له‌رێگه‌ی بۆریشه‌وه له كێڵگه‌كانی شێخانه‌وه یه‌ك ملیۆن و 70 هه‌زار و 120 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا كردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم به 56 دۆلار بووه و به‌وه‌ش به‌های نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ توركیا له رێگه‌ی بۆری و ته‌نكه‌ره‌وه 588 ملیۆن 566 هه‌زار و 700 دۆلاربووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت داهاتی نه‌وت له ناوخۆی هه‌رێم كه دراوه به پاڵاوگه‌كان به 75 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌وه‌ش كۆی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم 663 ملیۆن و 566 هه زار و 720 دۆلاربووه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا گۆشه‌ی ئابوری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایكردووه ئه‌و نه‌وته‌ی له مه‌رزی باشماخه‌وه ده‌ڕوات نه‌وتی كه‌ركوكه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندیدایه و داهات نیه بۆ هه‌رێم.
خوێندراوەتەوە625