دوای راپۆرتێكی KNN وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماری نه‌وتی چوار مانگی بڵاوكرده‌وه
هه‌رێم: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له رۆژی هه‌یندا راپۆرتی ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بڵاوكرده‌وه
دوابه‌دوای راپۆرتێكی KNN وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماری نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی چوار مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه...
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی هه‌ینی و له كاتی پشووی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت: له مانگی نۆدا به تێكرا رۆژانه 514 هه‌زار و له مانگی 10 دا 348 هه‌زار و له مانگی 11 دا 252 هه‌زار و له مانگی 12 دا 263 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده كردووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هیچ ئاماژه‌ی به داهاتی نه‌وته فرۆشراوه‌كه و نرخی به‌رملێكی نه‌وتی هه‌رێم نه‌كردووه.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌كاتێكدایه له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ساڵی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا تا وردبینی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆت ته‌واو نه‌بێت، هیچ ئامارێك بڵاونكرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە834