ده‌بێت سه‌رجه‌م دوكاندار و هاوڵاتیان ئاگاداری ئه‌م فێڵ و فریوانه بن
سلێمانی: KNN به‌دواداچون بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی فیڵكردن و دزیكردن له نێو بازاڕدا ده‌كات
KNN به‌دواداچون بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی فێڵكردن و ده‌ستبڕێن له‌ناو بازاڕی سلێمانی ده‌كات. كه له دوو مانگی رابردوودا باندێك فێڵیان له چه‌ندین دوكانی وشكه و مۆبایل كردوو‌و شتیان لێكڕیون و پاره‌یان نه‌داوه, به‌رپرسانی ژووری بازرگانی سلێمانیش هۆشداری ده‌ده‌نه دوكانداران و بازرگانان ئێواران شت به‌قه‌رز نه‌فرۆشن, پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و فێڵ و ده‌ستبڕینانه تۆماركراون و باندێكیشیان ده‌ستگیركردووه.
ده‌چمه بازاڕی شه‌وكه‌تی مه‌لا, بازاڕێكی تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕو حه‌واڵه‌كردنی دراو, ده‌مه‌وێت به‌دواداچون بۆ كێشه‌یه‌ك بكه‌م كه ماوه‌یه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه, ئه‌ویش فێڵكردن و ده‌ستبڕینه له‌نێو بازاڕدا, له لایه‌ن باندێكه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كێشه‌كه‌دان بانده‌كه دوای كاتژمێر 4 ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان, كه‌سێكی بانده‌كه ده‌چێته ژێر پرده‌كه و به به‌های 5 هه‌زار دۆلار خوارده‌مه‌نی ده‌كڕێت و به دوكانداره‌كه ده‌ڵێت پاره‌كه له‌فڵان نوسینگه‌یه ئه‌وه‌ش ژماره‌كه‌یه‌تی, كه‌سی دووه‌می بانده‌كه خۆی ده‌كات به خاوه‌نی نوسینگه‌كه و ده‌ڵێت پاره‌كه لێره‌یه و سبه‌ی وه‌ره وه‌ری بگره, سبه‌ی كاتێك فَیڵه‌كه ئاشكراده‌بێت كار له‌كارترازاوه و بانده‌كه كاری خۆی ته‌واوكردووه.
به‌رپرسانی ژووری بازرگانی سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی قۆڵبڕین بوه‌ته دیارده و ڕێنمایی دوكاندار و بازرگانان ده‌كه‌ن ئێواران له‌سه‌ر سیقه و به‌قه‌رز و ته‌له‌فۆن شت نه‌فرۆشن تا نه‌كه‌ونه داوه‌كه‌وه.
به‌وته‌ی پۆلیسی سلێمانی له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه زیادیكردووه و له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا باندێكیان ده‌ستگیركردووه كه به‌هه‌مان ڕێگا چه‌ندین مۆبایلی گرانبه‌هایان له دوكانێك بردبوو.
به وته‌ی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بونی سه‌دان سیمكارتی بێ سه‌ره‌تا و بێ‌ناونیشان یه‌كێكن له‌وانه‌ی كارئاسانیانه‌ی وایكردووه ئه‌و باندانه بتوانن كاری خۆیان بكه‌ن و چه‌ندین دوكاندار و بازرگان بخه‌نه داوه‌كه‌یانه‌وه.
خوێندراوەتەوە9781