له دوا رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠١٧ دا هه‌رێم ٢٩ملیۆن و ٧٧١هه‌زار و ٧٢٧ به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه
داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له و 87 رۆژه‌دا یه‌ك ملیار و ٤٨٨ ملیۆن دۆلار بووه
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی چاودێری كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت، له ماوه‌ی87 ڕۆژی كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا هه‌رێمی كوردستان ٢٩ملیۆن و ٧٧١هه‌زار ٧٢٧ به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه و داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٨٨ ملیۆن دۆلاربووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی KNN له سێ مانگی ڕابردوودا ٦٤٢ ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم نادیاره.
دۆسێی نه‌وت، ئه‌و پرسه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده لێواڕی داڕمان و هیچ متمانه‌یه‌كی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵكی هه‌رێمدا نه‌هێشت، وه‌ك شاره‌زاییه‌كی بوار نه‌وت ده‌ڵێت: به‌هۆی خراپی سیاسه‌تی نه‌وتی له‌هه‌رێم و ئه‌و ناشه‌فافیه‌ی له‌و دۆسیه‌یه‌دا هه‌یه گومان و بێمتمانه‌یی گه‌یانده لوتكه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت له ئاستی عێراقیشدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی چاودێری كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت، له‌رۆژانی 7 بۆ 17ی مانگی ڕابردوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ڤالاتامێد به‌باری یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمه‌وه باره‌كه‌ی له به‌نده‌ری عه‌سقه‌لانی ئیسرائیل داگرتوه و نه‌وتی تری باركردوه.
به گوێره‌ی سایته‌كه، دوای به‌دواداچونی ورد بۆ وێنه‌ی نه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وته‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوه‌و سه‌ره‌تا پێیانوایه له‌ناو ئاو كه‌شتیه‌كه به‌تاڵده‌كرێته‌وه باره‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌شتیه‌كی تر.
به‌پێی زانیاریه‌كان له ماوه‌ی ٨7 ڕۆژی كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا هه‌رێمی كوردستان به‌به‌های ٢٩ملیۆن و ٧٧١هه‌زار ٧٢٧ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه. ئێستا نرخی نه‌وت ٦٨ دۆلاره، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تێكڕا ٦٤ دۆلاربووه، ئه‌گه‌رتێكڕای نرخ ٥٠ دۆلاری مابێته‌وه، داهاتی نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك ملیار و ٤٨٨ ملیۆن دۆلاره. ٣٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش ڕۆژانه‌ش ده‌درێته پاڵاوگه‌كانی كه‌ڵه‌ك‌و بازیان و دوكان‌و داهاتی به‌ده‌ستهاتوو ١٥٤ ملیۆن دۆلاره. به‌مه‌ش كۆی داهاتی به‌ده‌ستهاتووی نه‌وت یه‌ك ملیار و ٦٤٢ ملیۆن دۆلاره.
ئاشكرا بوونی ئه‌م داتا‌و ئامارانه له فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم له كاتێكدایه ئه‌وپاره‌یه‌ی له سێ مانگی رابردودا دراوه به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دووموچه‌ی پاشكه‌وته و بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره به وپێیه‌ش بێت بڕی ٦٤٢ ملیۆن دۆلار نادیاره، ئه‌مه جگه له داهاته‌كانی ناوخۆش كه‌نزكه‌ی ١٠٠ ملیۆن دۆلاره و بۆ خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان به‌كاردێت.
ئه‌مڕۆ كه‌نزیكه‌ی سێ ساڵه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی سه‌ختی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی تادێت حكومه‌تی تێوه گلاو له‌گه‌نده‌ڵی هه‌ر جاره‌و ده‌ست بۆ شتێك ده‌بات به‌س ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی دینارێكی زیاتر ده‌ست كه‌وێت‌و خۆشیان شتێك زیاتر یان به‌ركه‌وێت.
خوێندراوەتەوە1309