ماوه‌ی چوار مانگه حكومه‌تی هه‌رێم سلفه‌ی پرۆژه‌كانی به‌لێنده‌رانی خه‌رج نه‌كردووه
ماوه‌ی چوار مانگه خه‌رجكردنی سلفه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڵێنده‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕاگیراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرۆژه‌كان دروستكردووه, وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به KNN ڕاگه‌یاند لیستی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم كردووه‌و چاوه‌ڕێن لیسته‌كه بچێته وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ست به‌خه‌رجكردنی سلفه‌ی به‌ڵێنده‌ران بكرێته‌وه كه مانگانه بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دیناره به هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
خوێندراوەتەوە608