لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر موچه و چۆنێتی ناردنی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆسه‌ی وردبینی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت و حكومه‌ت پابه‌نده به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه.
سه‌عد حه‌دیسی، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، موچه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابینده‌كه‌ن كه له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا ده‌وامده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته‌قینه و شایسته نین كه خزمه‌تی حزبی یان سیاسیان هه‌یه و له فه‌رمانگه‌ی حكومیدا ده‌وامناكه‌ن.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵده‌ده‌ن و پابه‌ندن به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
حه‌دیسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه دوای پرۆسه‌ی وردبینی شێوازی گه‌یاندنی موچه‌كه دیاریده‌كه‌ن، ده‌ڵێت ئێستا جێی مشتومڕه ئایا بدرێته پارێزگاكان به راسته‌وخۆ یان حكومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا موچه دابه‌شبكات، هه‌موو ئه‌مانه له‌دوای كۆبونه‌وه و دانیشتنه ته‌كنیكییه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە10231