یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به زیاتر له 68 دۆلار فرۆشرا
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت و له 70 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه، كه له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی تۆمار نه‌كردوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له بۆرسه و بازاڕه‌كانی جیهاندا، گه‌یشتۆته سه‌رووی 68 دۆلاری ئه‌مریكی.
شاره‌زایانی ئابوری ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بۆ شه‌پۆلی سه‌رما له كیشوه‌ری ئه‌مریكا و پشێوییه‌كانی ناوخۆی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه.
ولیام ئۆلۆفلین شیكه‌ره‌وه‌ی بواری وه‌به‌رهێنان وتویه‌تی: نه‌وتی ئه‌مباركراو له بازاڕه‌كانی خستنه‌ڕووی نه‌وتدا، بۆ ئاستی نیوه دابه‌زیوه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌داوه.
پێشبینیشی كردوه، نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
خوێندراوەتەوە1041