ئه‌مریكا: به‌ڕێوه‌به‌ری هاڵك بانك تاوانبار كرا به پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران
محه‌مه‌د هاكان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری هاڵك بانكی توركیا له‌لایه‌ن دادگای نیویۆركه‌وه تاوانبار كرا به هاوكاریكردنی ئێران له‌پێشێلكردنی گه‌مارۆ و سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تاران.
له دانیشتنی دادگای نیویۆركدا كه دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند شایه‌تحاڵێك باسیان له‌و گه‌نده‌ڵییانه كرد، كه له‌ئاستێكی باڵادا حكومه‌تی توركیای گرتۆته‌وه. ئاتیلای تاوانباركرد به هاوكاریكردنی ئێران له پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا.
گه‌رچی بڕیاری دادگاكه به ته‌نیا تایبه‌ته به محه‌مه‌د هاكان ئاتیلای به‌ڕێوه‌به‌ری هاڵك بانك به‌ڵام كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا.
ئاتیلا پێنج تۆمه‌تی ئاراسته كرابوو، دواتریش بێبه‌ری كرا له تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
پێشتر لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو، دۆسێكه‌ی ئاتیلا په‌یوه‌ندیی به درۆی هالك بانكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی واشنتۆن هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بانكه‌كه‌یان پابه‌نده به سزاكانی سه‌ر ئێران.
خوێندراوەتەوە903