ئابووری

حكومه‌تی‌ هه‌رێم خشته‌یه‌كی‌ تری‌ زیادكردنی‌ باج و ڕسوماتی‌ شوێنه‌ پزیشكیه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌

به‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ باج و ڕسوماتی‌ شوێنه‌ پزیشكی و بازرگانیه‌كان چه‌ندین هێنده‌ زیادكراون‌

حكومه‌تی‌ هه‌رێم خشته‌ی‌ دووه‌می‌ باج و ڕسوماتی‌ شوێنه‌ پزیشكی‌ و گه‌رماوه‌كان و هۆڵه‌كانی‌ له‌شجوانی‌ بڵاوكردووه‌, به‌بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش باج و ڕسوماتی‌ تاقیگه‌ و نۆرینگه‌ و پزیشكان و گه‌رماوه‌كان و نۆرینگه‌ ڤێتێرنه‌رییه‌كان بۆ چه‌ندین هێنده‌ زیادكراوه‌ و هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌و بڕیارانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ ئیجرائاتی‌ یاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 126 ساڵی‌ 2017 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێكخستنی‌ باج و رسوماتی‌ سه‌ر كه‌رته‌ جیاوازه‌كان و له‌ ڕۆژی‌ 29 كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌, وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ باج و رسوماتی‌ تاقیگه‌ پزیشكیه‌كانی‌ زیادكردووه‌.

زیادكردنی‌ باج و ڕسومات له‌سه‌ر كه‌رته‌ جیاوازه‌كان
* باج و ڕسومات بۆ تاقیگه‌ی‌ پزیشكی‌ 12 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسومات بۆ تاقیگه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كان 12 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسومات بۆ تاقیگه‌ له‌ نۆڕینگه‌ی‌ پزیشكی‌ ( لاوه‌كی‌)  8 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسومات بۆ تاقیگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ده‌رمان  12 ملیۆن دینار 

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ بڕیاره‌كه‌دا باج و ڕسوماتی‌ تایبه‌ت به‌ گه‌رماوه‌ میللیه‌كان و گه‌رماوه‌ شارستانیه‌كانی‌ ناوشاره‌كان دیاریكراوه‌ و به‌به‌راورد به‌ڕابردوو بۆ چه‌ند هێنده‌ زیادكراوه‌, هه‌روه‌ك باج و رسوماتی‌ هۆڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌له‌شجوانیش زیادكراوه‌.

* باج و ڕسومات بۆ گه‌رماوی‌ پیاوان و ژنانی‌ شارستانی‌  500 هه‌زار دینار 
* باج و ڕسومات بۆ شوێنی‌ فرۆشتنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ پزیشكی‌ ته‌ندروستی‌ 12 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ گه‌رماوه‌ كۆنه‌كان ( میللی‌)   7 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ هۆڵی‌ له‌شجوانی‌ و كه‌مكێشی‌  9 ملیۆن دینار 

به‌شێكی‌ تری‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم تایبه‌ته‌ به‌ زیادكردنی‌ باج و رسومات له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی‌ نۆرینگه‌ی‌ ئه‌هلیان هه‌یه‌ و باجی‌ نۆرینگه‌ میللیه‌كانی‌ ناو كۆڵانه‌كانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر زیادكراوه‌.

* باج و ڕسوماتی‌ نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كان 10 ملیۆن بۆ 40 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ پزیشكی‌ ددان 13 ملیۆن بۆ 28 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ برینپێچی‌ مرۆیی‌ (یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكی‌)  10 ملیۆن دینار 

به‌شی‌ كۆتایی‌ خشته‌ی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ باج و ڕسومات تایبه‌ته‌ به‌ نۆرینگه‌و پزیشكانی‌ ڤێتێرنه‌ری‌ و ئه‌و نۆرینگانه‌ی‌ ده‌رمانی‌ ڕوه‌كی‌ و مرۆیی‌ ده‌فرۆشن و به‌به‌راورد به‌ڕابردوش باجه‌كان چه‌ندین هێنده‌ زیادی‌ كردووه‌.

* باج و ڕسوماتی‌ برینپێچی‌ ئاژه‌ڵی‌ 8 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ پزیشكی‌ ڤێتێرنه‌ری‌ و فرۆشتنی‌ ده‌رمان 9 ملیۆن دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ پزیشكی‌ ڤێتێرنه‌ری‌ بێ‌ جێگا   7 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار 
* باج و ڕسوماتی‌ نۆرینگه‌ و فرۆشتنی‌ ده‌رمانی‌ ڕووه‌كی‌ و مرۆیی‌  9 ملیۆن دینار


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6257