نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن
به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 ، نوێنه‌رانی كورد بڕیاریاندا بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێش به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردیه‌كان و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، پێشتر نوێنه‌رانی كورد تێبینیان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كی پرۆژه یاساكه هه‌بوه و داوایانكردوه گۆڕانكاری تێدا بكرێت، به‌ڵام هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا نه‌كراوه.
خوێندراوەتەوە584