حكومه‌ت له رێی باجه‌وه ده‌ست بۆ گیرفانی خه‌ڵك ده‌بات
حكومه‌ت به وه‌رگرتنی باج شكستی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم كه نزیكه‌ی بۆ سی ساڵ ده‌چێت نه‌یتوانیوه پلانێكی بۆ توانا ئابورییه‌كانی هه‌بێت و له رووی ئابوری و داراییه‌وه شكستی هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی بۆ گیرفانی موچه‌خۆران برد و ئه‌م هه‌رێمه‌ی خسته ژێر قه‌رزی كۆمپانیاكانه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ تێكچوونی ژیانی ئابوری خه‌ڵك و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاك و شكانی بازاڕ، به شێوه‌یه‌كی نا ده‌ستوری و نایاسایی ده‌ست بۆ گیرفانی هاوڵاتیان ده‌باته‌وه و باج به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌سه‌پێنێ.
حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ناوی باج و رسوماته‌وه به شێوه‌ی ناده‌ستوری و نایاسایی جارێكی تر ده‌ست بۆ گیرفانی هاوڵاتییان ده‌بات و ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی حیسابی خه‌ڵك پینه‌ی شكسته دارایی و ئابورییه‌كانی بكات.
بۆ سی ساڵ ده‌چێت حوكمڕانی له هه‌رێمدا بۆشایی غیابی عه‌قڵی ئابوری هه‌یه و ئه‌مه‌ش به ئاشكرا به‌سه‌ر كایه و بواره جیاوازه‌كانی هه‌رێمه‌وه دیاره و بووه به چه‌قی قه‌یران و گرفته ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و سه‌ره‌ئه‌نجام ژیانی خه‌ڵكیان به‌م رۆژگاره گه‌یاندووه.
ئێستا كه له‌بری سیستمی زانستیی ئابوری و پلان و سیاسه‌تی ئابوری و دامه‌زراوه، حزب و بنه‌ماڵه و دیوه‌خانه‌كان بڕیار له‌سه‌ر ژیان و ئابوری و بژێوی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئابوری هه‌رێمی كوردستان به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕیوه، قۆناغی یه‌كه‌م بریتییه له ساڵی 1991 تا 2003 كه سه‌ره‌تای ئه‌زموونی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوردییه، كه بریتییه له دۆخێكی نا رێكخراو و مه‌ترسیدار، چونكه سامان و داهاتی گشتی كه‌وته گیرفانی حزب و به‌رپرسه‌كانه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر كاڵایه‌كی گشتی به‌های هه‌بوایه ئه‌فرۆشرا به وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه سه‌رباری سه‌پاندنی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌فیڕۆدانی سامانی مرۆیی، ملیاره‌ها دۆلار تێچووی شه‌ڕبوو، كه هه‌مووی له ئه‌ستۆی داهاتی گشتییه‌وه‌بوو.
له قۆناغی دووه‌مدا، كه له ساڵی 2003 تا 2014 یه، ده‌رفه‌تێكی گرنگ هاته پێشه‌وه و نزیكه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار له به‌غداوه ده‌هاته هه‌رێم جگه له داهاتی ناوخۆ, ئه‌م داهاته بووه هۆی پوكانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و سیاسه‌تێكی ئابوری نه‌بوو و كۆمه‌ڵگای كوردیی له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه كرد به موچه‌خۆری به‌كاربه‌ر. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و به‌ته‌واوی فه‌رامۆشكران و بودجه‌ی گشتی به هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنان و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وایكرد كه ئه‌و بودجه‌ی له به‌غداوه ده‌هات 75%ی بۆ به‌كارخستن ئه‌رۆیشت و كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی خانوبه‌ره و بازاڕ و بازرگانی له‌لایه‌ن كه‌سانی حزب و حكومییه‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا و بوونه هۆی له‌پڕ هه‌ڵتۆقینی چه‌ند ملیاردێرێك، كه پێشتر ناویان له بازاڕی وه‌به‌رهێناندا هه‌رنه‌بیسترابوو.
به‌ته‌نیا كه‌رتی نه‌وت كرا به سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابوری ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ته‌واوی ئابوری هه‌بوو.
دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، و له‌ده‌ستدانی ٥١% خاكی كوردستان، پارسه‌نگی هێز گۆڕا، هه‌رێم له به‌هێزیه‌وه به‌ره‌و لاوازی، و به‌غدادیش به هێزبوو و هه‌رێم به‌شێكی زۆری بیره نه‌وته‌كانی له‌ده‌ستدا، و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌می كرد.
به‌هۆی ئه‌م بێ پلانی و پاشاگه‌ردانییه‌ی حكومه‌ت له كه‌رتی ئابوری‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه:
داهاتی ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی ٧٠% كه‌می كرد و ڕێژه‌ی بێكاری به‌رزبووه‌وه و نزیكه‌ی ٦ هه‌زار پڕۆژه له كاركردن وه‌ستان و زیاتر له ٤ هه‌زار كارگه داخران و وه‌به‌رهێنا به‌ڕێژه‌ی ٤٠% كه‌میكرد.
قۆناغی سێیه‌می ئابوری هه‌رێم، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و فه‌زا وێرانه‌یه كه حكومه‌ت بڕیاری لێدا، دوای دروستبونی قه‌یرانی دارایی كه حكومه‌ت توانای پێدانی موچه‌ی نه‌ما، له‌و كاته‌شدا سه‌رقاڵی هێنانی كۆمپانیاكانی نه‌وت بوو و نزیكه‌ی ٥٧ كۆمپانیای هێنا و كه‌وته ژێر قه‌رزی كۆمپانیاكان. ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامبوو تا قه‌رزه‌كانی سه‌رشانی حكومه‌ت گه‌یشته ٢٢ ملیار دۆلار. په‌رچه‌كرداری حكومه‌ت بۆ شكسته‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج و ڕسومات و ده‌ستبردن بوو بۆ گیرفانی خه‌ڵك.
بڕیاری دانانی باج له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نایاسایی و نا ده‌ستورییه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستیشی نیه، چونكه له كاتێكدایه كه داهاتی تاك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و بازاڕ له سه‌ختترین دۆخدایه، سه‌پاندنی باج و رسوماتیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕی داهات و گه‌شه‌ی ئابوری بگونجێ نه‌ك بازاڕ له پاشه‌كشه‌دابێت و باج له هه‌ڵكشان.
خوێندراوەتەوە1167