ئابووری

سەرچاوەیەكی عێراقی: هەرێم دەروازە سنورییەكان رادەستی بەغداد دەكات

ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل‌

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات، حكومەتی هەرێم رەزامەندیی پیشانداوە بە رادەستكردنی دەروازە سنورییەكان بە حكومەتی بەغدا، وەكو سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

ئیحسان شەممەری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم رەزامەندیی پیشانداوە لەسەر ئەوەی پابەندی دەستور بێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و حكومەتی فیدراڵی. 

شەممەری لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە چەند هەنگاوێك بنێت، وەكو رادەستكردنی دەروازە سنورییەكان بە حكومەتی فیدراڵیی ‌و لەلایەن هەردوو لاوە سەرپەرشتی بكرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە بۆ رێكخستنی كاروباری دەروازە سنورییەكان ‌و گومرك ‌و فڕۆكەخانەكان لەسەر بنەمای دەستور، ئێستاش چاوەڕوانی وەفدێكی تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات ‌و پێكەوە كێشەكان یەكلایی بكەنەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4059