عێراق مانگی رابردوو رۆژانه زیاتر له 3ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كردوه
له مانگی ڕابردوودا حكومه‌تی عێراق ڕۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگه‌ی به‌نده‌ركانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كردوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری دوو به‌رپرسی كه‌رتی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ڕابردودا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی به‌ندره‌كانی به‌سره‌وه بۆ 3 ملیۆن 535 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی باشووری عێراقه‌وه به‌رزبكاته‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، چونكه له دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تێیدا ڕاگیراوه.
خوێندراوەتەوە596