شاره‌زایانی ئابوری: ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه له عێراقدا
كاوه محه‌مه‌د: لاوازی حكومه‌تی هه‌رێم و شكسته به‌رده‌وامه‌كانی هۆكاری به‌رده‌وامی كێشه‌كانه
به‌شێك له شاره‌زایانی ئابوری ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری گشتی له عێراقدا به هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌رده‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌زانن له عێراقدا, په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای شكسته به‌رده‌وامه‌كانی هۆكاری ده‌ستپێنه‌كردنی گفتوگۆكانه, به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆش ده‌ڵێن به‌هۆی فشاری شه‌قامی عێراقیه‌وه به‌غدا تادوای هه‌ڵبژاردن گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ دانیشتوانی هه‌رێم و شه‌قامی كوردی چاویان له گۆڕانكارییه له كایه سیاسی و ئابوریه‌كاندا, ئه‌ویش ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غداوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌یه به‌بێ پاشه‌كه‌وت, به‌شێك له شاره‌زایانی ئابوری ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عێراقدا به هۆكارێكی سه‌ره‌كی داده‌نێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم.
ماوه‌ی 3 مانگه و له دوای ڕیفراندۆمه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ له به‌غدا ده‌كات, به بۆچونی په‌رله‌مانتارێك ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا شكستیهێناوه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێم ناكات و به‌غداش ئاماده نییه له گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێشبینیده‌كه‌ت تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, گفتوگۆی جدی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌ست پێناكات, چونكه عه‌بادی له ژێر فشاری شه‌قامی عێراقدایه و هه‌ر نه‌رمی نواندنێك به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا..
تێپه‌ڕبونی واده‌ی یاسایی بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2018 عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه, حكومه‌تی عێراقی ناچاركردووه كه به‌پێی داهاتی به‌رده‌ست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بوجه‌دا بكات و ئه‌وه‌ش واده‌كات پرسی نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم وا به‌ئاسانی یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە707