هه‌ورامان: باخه‌وانه‌كان له‌بری ساردكه‌ره‌وه شێوازێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نار به‌كارده‌هێنن
باخه‌وانه‌كانی هه‌ورامان له‌بری ساردكه‌ره‌وه و به‌هۆی ساردی ناوچه‌كه و كه‌شوهه‌واوه شێوازێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نار به‌كارده‌هێننرێت, ده‌شڵین : به‌رده‌وام له‌ناو ده‌گا كۆنه‌كاندا هه‌ناری هه‌ڵگیراویان هه‌یه و له ئێستا به دواوه تاكو كۆتایی وه‌رزی زستان و به‌هار، هه‌ناری هه‌ڵگیراو ره‌وانه‌ی بازاڕ ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌بری به‌ڕاد و شوێنی ساركردنه‌وه، شێوازێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نار به‌كارده‌هێنن، چونكه ناوچه‌كه‌یان سارده و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نار بۆ وه‌رزی زستان به‌بێ ئه‌وه‌ی خراپ بێت یانی زیانی پێبگات. وه‌ك جوتیارانی ناوچه‌كه خۆیان ده‌ڵین : ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ناو ده‌گا كۆنه‌كاندا هه‌ناری هه‌ڵگیراویان هه‌یه و له كاتی پێویستدا ره‌وانه‌ی بازاڕی ده‌كه‌ن.
ئه‌م خاوه‌ن باخانه له به‌یانیه‌وه لێره‌یه ، پێده‌چێت جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ناره‌كان و بردنیان بۆ بازاڕ ماندوی كردبێت. نانخواردنێكی نیوه‌ڕۆش له‌ناو سروشت و هه‌وای پاكی ناوچه‌كه‌دا، ره‌نگه مادوێتی رۆژ له جه‌سته ده‌ربكات.
له ناوچه سه‌خته‌كانی هه‌وراماندا ،به‌هۆی سه‌خی ناوچه‌كانه‌وه هه‌نار دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 11 ده‌ڕنرێت. له ده‌گا كۆنه‌دا هه‌ڵی ده‌گرن ، پاشان له كوتایی مانگی 12 دا به وڵاغ ده‌یهێننه ناو شاره‌دێی ته‌وێڵه و تا كۆتایی وه‌رزی زستان و به‌هار لێی ده‌فرۆشن.
خوێندراوەتەوە665