ئابووری

حكومەت بڵاوكردنەوەی راپۆرتی داهاتی نەوتی ئەمساڵی بۆكاتێكی نادیار دواخست

بەهۆی سەفەری ئاشتی هەورامی بۆدەرەوەی ووڵات ‌و ئامادەكردنی ئاماری تەنها سێ مانگی داهاتی نەوت، حكومەتی هەرێم بڵاوكردنەوەی راپۆرتی داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2017 بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

ئەگەر چی بریار بوو لەدانیشتی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، كە دوا كۆبوونەوەی ساڵی 2017 حكومەت بوو، كۆمپانیای دیلۆد راپۆرتێك لە سەر داهاتی فرۆشی نەوت بۆ ساڵی 2017 بڵاوبكاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە تەنها ئاماری سێ مانگی داهاتی نەوتی ساڵی 2017 ئامادەبووە،  ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سورشتیەكانیش لەمكاتەدا لە بەریتانیایە، ڵاوكردنەوەی  ئەو راپۆرتە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا .

هەرچەند ئەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دووەمین كۆبونەوەی حكومەتە دوای نارەزایەتی ‌و خۆپیشاندانەكان ، بەڵام حكومەت هیچ بریار وەڵامێكی نبووە بۆ ئەو ناڕەزایەتیانە.

بەپێی زانیارییەكانی KNN هەمو ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا سەرقاڵی، چۆنیەتی ساخكردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە زیادانەبووە كەحكومەت ساڵی پارلە هەندێك فەرمانگەی سەندۆتەوە، لەگەڵ چۆنیەتی فرۆشتنی مڵك‌و ماڵەگران بەهاكانی وەزارەتی شارەوانی .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە825