موسڵ: تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه به 100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت
دوای چه‌ند مانگێك له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش، هاوڵاتیانی شاره‌كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی خانووه روخاوه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه‌و ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه. به‌شێك له‌و خێزانانه‌ش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوچاری شۆك بوون به‌هۆی ئه‌و هه‌موو وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌یاندا هاتوه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی شه‌ری داعشه‌وه كاولكراون به 100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات به‌ڵام خه‌ڵكی موسڵ پێیانوایه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی ئه‌وان ده‌كات.
پاشماوه‌ی خانوه روخاوه‌كانی موسڵی كۆن كه به تێكڕا وێران بوون مه‌زه‌نده ده‌كرێت چه‌ندین ساڵی بوێت تا پاكبكرێته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مه‌زه‌نده ده‌كات 40 هه‌زار خان‌و له‌موسڵ پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه بێت ئه‌مه له‌كاتێكدا 600 هه‌زار كه‌س له كۆی ئه‌و 2 ملیۆنه‌ی پێشتر له‌شاره‌كه ده‌ژیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خانوه‌كانی خۆیان.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌لی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له موسڵ هه‌ڵهاتبو، ماوه‌یه‌كی كه‌مه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. محه‌مه‌د بینی دیمه‌نی خانوه روخاوه‌كه‌ی نائومێدی كردوه‌و ئێستا په‌شیمانه له‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌شی زۆری كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خان‌و و دوكانه‌كان تا ئێستا له‌لایه‌ن خه‌ڵك خۆیه‌وه بوه، عه‌مار ئیسماعیل ئیبراهیم، ئاڵتونی ژنه‌كه‌ی فرۆشتوه بۆ بۆیاخكردنی چایخانه‌كه‌ی كه ئێستا ته‌نیا شوێنه له‌و شه‌قامه‌دا كراوه بێت.
هاوشێوه‌ی عه‌مار زۆر له عێراقییه‌كان كه خانوه‌كانیان وێران بوه پێیانوایه وڵاتانی خۆرئاوا وه‌كو چۆن پاره‌یان خه‌رجكردوه بۆ شه‌ڕی داعش، ئاواش پێویسته به‌شداری بكه‌ن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ. به‌ڵام ئه‌مریكا كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتی دژی داعشی ده‌كرد، ئه‌و قسه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
حكومه‌ت عێَراق ده‌ڵێت زه‌ره‌رو زیانه‌كانی شه‌ڕی داعش له‌سه‌رو توانای خۆیه‌وه‌یه‌تی‌و به‌بێ هاوكاری ده‌ره‌كی ناتوانێت شار‌و شارۆچكه ئازادكراوه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه. به‌غدا به‌سه‌ركرده خۆماڵییه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی وتوه كه زۆرینه‌یان سوننه‌ن هه‌وڵبده‌ن وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداو هاوكارییان بكه‌ن نه‌ك چاویان له حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا مه‌ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی سوننه واهه‌ست بكه‌ن به‌غدا پشتگوێی خستون، ره‌نگه گه‌نجه‌كانیان جارێكی تر ببینه‌وه نێچیرێكی ئاسانی گروپه توندڕه‌وه‌كان.
خوێندراوەتەوە923