هه‌رێم: 68 هه‌زار كه‌س دوو موچه تا چوار موچه وه‌رده‌گرن
هه‌رێم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به ئیمتیازی بریكاری وه‌زیر كارده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌زاران كه‌س زیاد له موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه و خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه, دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كه‌سانێك هه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین به ئیمتیازی بریكاری وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر به ئیمتیازی وه‌زیر .. دان به‌وه‌دا ده‌نێت گه‌نده‌ڵی كراوه، به‌ڵام داواناكات داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵیه بێته ده‌نگ و گه‌نده‌ڵكاران كه كوردستانیان به‌م رۆژه گه‌یانده‌وه به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن.
حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه 68 هه‌زار كه‌س دوو موچه تا چوار مووچه‌یان هه‌یه و خانه‌نشینی بێ خزمه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به پله‌ی بریكاری وه‌زیر و بریكار به پله‌ی وه‌زیر و خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرایده‌كات كه 68 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستاندا دوو یان سێ یان چوار مووچه‌یان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه كێ ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی كردووه و له پێناوی چیدا كراون.
نوری عوسمان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی رووداو، ئاشكرایكردووه، كه حكومه‌ت بڕیاریداوه خانه‌نشینی بێ خزمه‌ت نه‌هێڵێت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه به‌چی مه‌به‌ستێك ئه‌م خانه‌نشینه نایاساییانه كراون و به بڕیاری كێ كراون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كێداكراون ، باسی له‌وه نه‌كردووه كه بۆچی ده‌بێت كه‌سانێك هه‌بن به‌بێ هیچ خزمه‌تێك خانه‌نشین بكرێن، بۆچی ده‌بێ ئه‌م ناعه‌داله‌تییه له‌به‌رامبه‌ر خانه‌نشینه راسته‌قینه‌كان بكرێ و ببن به‌بار به‌سه‌ر حكومه‌ت و موڵكی گشتییه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، باس له‌وه ده‌كات، كه كه‌سانێك هه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین و ئیمتیازی بریكاری وه‌زیریان پێدراوه، كه‌سانێك هه‌ن بریكاری وه‌زیرن و ئیمتیازی وه‌زیریان پێ دراوه، دیسان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه هیچ باسی له‌وه نه‌كردووه كه بۆچی ده‌بێ ئه‌م كاره نایاساییانه كرابن، باسی له‌وه‌ش نه‌كردووه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر به موڵكی گشتی كردووه له رووی یاساییه دووچاری به‌دواداچوونی یاسایی ده‌بنه‌وه یان نا، باسی له‌وه‌ش نه‌كردووه كه ئایا داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵی و زیاده‌ڕه‌وییه ده‌بێ چی بكات و چۆن پارێزگاری له موڵكی گشتی بكات و ئه‌وانه‌ی ئه‌مكاره‌یان كردووه سزای یاسایی ده‌درێن یان نا. یان ئایا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له روی یاسایی و ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌جوڵێنێ یان نا..!!
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، باسی له‌وه‌شكردووه له حكومه‌تی هه‌رێمدا خانه‌نشیینی نایاسایی هه‌یه و كه‌سانێك هه‌ن یه‌ك رۆژ خزمه‌تیان نه‌كردووه و له یه‌ك رۆژدا دامه‌زراون و خانه‌نشینیش كراون. به‌ڵام سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون دیسان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكات بۆچی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌م كاره كراوه، باس له‌وه‌ش ناكات ئایا رێكاری یاسایی دژی ئه‌وانه ده‌گرنه‌به‌ر كه ئه‌م كاره‌یان كردووه یان نا، خۆ به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌زانن ئه‌م بڕیاره نایاساییانه به ئیمزا و فه‌رمانی كێ كراون.
چونكه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و راستییه باش ئه‌زانن كه ئه‌مانه‌ی باسكران مشتێكن له خه‌رواری گه‌نده‌ڵییه‌كان، ئه‌شزانن له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه باس له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌كرا مه‌به‌ست له‌م ره‌فتاره نایاساییانه بووه، به‌ڵام ئه‌وكات ئازاریان پێ ده‌گه‌یشت و ئێستا خۆیان له رۆژی روناكدا و له رۆژنامه‌كانی خۆیاندا به شانازی چاكسازی باسی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌م راستیانه‌یان نه‌زانیبێ و ئێستا ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵییان دۆزیبێته‌وه. هه‌ر ئه‌م شێوازی حوكمڕانییه كه ئه‌م قه‌یرانه قوڵانه‌ی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان خوڵقاندووه و ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رده‌وامی دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانبووه به‌تایبه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان كه ئامانجی گۆڕینی ئه‌م شێوه حوكمڕانییه و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافییه‌ت له بڕی داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بوو له ژێرچاودێری په‌ره‌له‌ماندا.
خوێندراوەتەوە10296