عێراق هێڵێكی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان داده‌مه‌زرێنێت
كۆمپانیای پرۆژه نه‌وتییه‌كانی عێراق: ئه‌و هێڵه نوێیه درێژییه‌كه‌ی 350 كیلۆمه‌تره
حكومه‌تی عێراق هێڵێكی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا داده‌مه‌زرێنێت و داوا له كۆمپانیاكان ده‌كات ده‌رخسته پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
كۆمپانیای پرۆژه نه‌وتییه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و هێڵه درێژییه‌كه‌ی 350 كیلۆمه‌تره و ڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام هیچ خشته‌كی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه دیاری نه‌كردوه.
ئه‌و كۆمپانیایه ڕاشیگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی غازیش به درێژایی 350 كیلۆمه‌تر داده‌مه‌زرێنێت بۆ پێدانی غاز به وێستگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش ئاشكرایكرد، ئێستا ڕۆژانه 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێلگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
خوێندراوەتەوە1206