عێراق: ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوودا به‌رزبۆته‌وه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردودا به به‌راورد به مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌رزبۆته‌وه.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له مانگی ڕابردودا عێراق 105 ملیۆن و 50 هه‌زار و 819 به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌ی نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده كردوه.
به‌پێی ئه‌وئاماره له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردودا هیچ بڕه نه‌وتێكی له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده نه‌كردوه.
به‌وته‌ی عاسم جیهاد، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی ڕابردودا زیاتر له 57 دۆلار بووه، به‌و پێیه‌ش داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی عێراق هه‌نارده‌ی كردوه 6 ملیار و 21 ملیۆن و 113 هه‌زار دۆلار بووه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌و تی عێراق له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا 103 ملیۆن به‌رمیل بووه.
خوێندراوەتەوە691